ژنە چالاكوانێكی بادینان دوای 16 مانگ لە دەستگیركردنی دادگایی دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ڕۆژی 14 ی شوباتی داهاتوو پرۆسەی دادگاییكردنی ژنە چالاكوانێكی بادینان لە شاری هەولێر ئەنجام دەدرێت كە 16 مانگە دەستگیركراوە و تۆمەتی تێكدانی ئاسایشی نیشتیمانی خراوەتەپاڵ.

كامەران عوسمان، ئەندامی تیمی كوردستانی عێراقی (سی پی تی) ڕایگەیاند: بێریڤان ئەیوب حەسەن، چالاكوانێكی خۆپێشاندانەكانی ساڵی2020 ی پارێزگای دهۆكە و لە 13 ی تشرینی یەكەمی2020 ەوە، لە پارێزگای هەولێر بە پێی ماددەی 1 لە یاسای ژمارە21 ی ساڵی 2003 كە تایبەتە بە تێكدانی ئاسایشی نیشتیمانی دەستگیركراوە و تائێستا بەبێ دادگاییكردن لە زینداندا هێڵدراوەتەوە.

بێریڤان تەمەنی36 ساڵە و خاوەنی پێنج منداڵە، لە دوای دەستگیركردنی، هاوسەرەكەی لە بێریڤان جیادەبێتەوە.

كامەران عوسمان ئەوەشی خستەڕوو، دوای ساڵێك لە دەستگیركردنی و لە چوار مانگی ڕابردوودا، تەنیا چەند جارێك ڕێگە بە بێریڤان دراوە كە چاوی بە پارێزەرەكەی بكەوێت.

ئەندامەكەی (سی پی تی) باسی لەوەشكرد، دۆسیەی بێریڤان بە تەنیا دۆسیەی چالاكوانێك نیە، بەڵكو دۆسیەی ژنێكی چالاكوانی ناڕازی خەڵكی بادینانە و پێویستە گروپەكانی پارێزگاری لە مافی مرۆڤ، لە رۆژی دادگاییكردنی ناوبراودا ئامادەییان ھەبێت و داوای بەڕێوەچوونی پڕۆسەیەكی دادگاییكردنی دادپەروەرانە بۆ بێریڤان بكرێت”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا