پەرلەمانتارێك: بەناوی پشکنینی کۆرۆناوە لە مەرزی ئیبراهیم خەلیل سەرانە وەردەگیرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

عومەر گوڵپی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، “بەناوی پشکنینی کۆرۆناوە لە مەرزی ئیبراهیم خەلیل سەرانە وەردەگیرێت”.

لە بەدواداچوونێکدا عومەر گوڵپی ئاماژە بەوە دەکات، “نە وڵاتی‌ ئێران‌ و نە وڵاتی‌ تورکیا، نە بۆ هاتنی‌ گەشتیاریان‌ و نە بۆ ڕۆشتنیان، هیچ ڕێکارێکی‌ پەیوەست بە کۆرۆنایان نیە، بەڵام لە خاڵە سنورییەکانی‌ هەرێمی‌ کوردستان هەرکەسێک کارتی‌ ڤاکسینی‌ نەبێت، ئەبێت پشکنینێک بکات بە بڕی‌ 25000 دینار، کاتێک پاش سێ ڕۆژ هاووڵاتیەکە دەگەڕێتەوە کوردستان، پێویستە جارێکیتریش هەمان پشکنین بکاتەوەو بڕی‌ 25000 دینار بدات!”.

ئەوەش دەخاتەڕوو، “پشکنینێک کە پاش ئەنجامدانی‌ هیچ ڕێکارێک نیە، بۆ؟ ئایا تەنها وەرگرتنی‌ بڕە پارەیەک نیە لە هاووڵاتی‌ کوردستان؟ لە کاتێکدا ئەو وڵاتەی‌ گەشتی‌ بۆ دەکات بەمەبەستی‌ نەخۆشی‌ یان هەر گەشتێکی‌ تر ئەم داوایەی‌ نیەو پشکنینی‌ ناوێت‌ و خۆشی‌ نایکات!”.

دەشڵێت، “پارەکەش بۆ خەزێنەی گشتی و حکومەت نیە، بەڵکو لە دەروازەی باشماخ کۆمپانیایەک بەناوی‌ (ڕەزگە)و لە ئیبراهیم خەلیل کۆمپانیایایەک بەناوی‌ (بارکۆ فارما) پارەکە وەردەگرن”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا