سەدان جۆری ماددەی هۆشبەر لە هەولێر سووتێندران و لەناوبران

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەدان جۆری ماددەی هۆشبەر لە هەولێر سووتێندران و لەناوبران. ئەفسەرێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان دەڵێت، لە حەوت مانگی یەكەمی ئەمساڵ 756 كەسیان بە تۆمەتی بەكارهێنان و بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیركردوون.

رۆژی سێشەممە، 5ی ئەیلوولی 2023، بە ئامادەبوونی دەزگاكانی راگەیاندن، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان لە هەرێمی كوردستان سەدان جۆر ماددەی هۆشبەر كە پێكهاتبوون لە (حەب، دەرزی، شروب، گیا و پایب)ی سووتاندن و لەناویبردن.

ئەحمەد محەمەد، ئەفسەر لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا ژمارە و جۆری ئەو ماددە هۆشبەرانەی ئاشكراكرد كە بەڕێوەبەرایەتییەكە سووتاندوونی و لەناویبردوون. ئاماژەی بەوەش كرد، زۆرینەی ئەو ماددە هۆشبەرانەی لەناوبراون بە شێوەی قاچاخ لە وڵاتانی دراوسێیەوە هێنراونەتە ناو هەرێمی كوردستان.

بە وتەی ئەو ئەفسەرەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان، لە رێككەوتی 01-01-2023 تاوەكو 31-07- 2023؛ نزیكەی 600 پەڕاوی لێكۆڵینەوەمان ( بۆ دۆسیەكانی تایبەت بە ماددەی هۆشبەر) كردوونەتەوە و سەرجەم ئەو پەڕاوانە لە قۆناغی لێكۆڵینەوە كاریان تەواوبووە و رەوانەی دادگانی تاوان و كەتنمان كردوون، بەڵام تا ئێستا كێشەكاكانیان یەكلایی نەبوونەتەوە.

لەبارەی ژمارەی ئەو بازرگان و بەكارهێنەرانەی ماددەی هۆشبەر كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەكەوە دەستگیركراون، ئەحمەد محەمەد وتی: لە لە رێككەوتی 01-01-2023 تاوەكو 31-07- 2023، توانیومانە 276 بازرگان و 485 بەكارهێنەری ماددە هۆشبەرەكان دەستگیربكەین كە كۆی گشتی دەكاتە 756 كەس.

بەشێك لە جۆر و بڕی ئەو ماددە هۆشبەرانەی ئەمڕۆ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكانەوە لەناوبراون:

ماددەی كریستاڵ: 91 كیلۆ و 131 گرام

ماددەی هیرۆین: 21 كیلۆ و 330 گرام

ماددەی تلیاك: 32 كیلۆ و 762 گرام

ماددەی حەشیش: سێ كیلۆ و 285 گرام

ماددەی گیایی (جامایكا و مەریجوانا): دوو كیلۆ و 372 گرام

تووتنی هیندی (تووباكۆ): 18 كیلۆ و 500 گرام

ماددەیەكی سپی (گوماندەكرێت كریستاڵ بێت): 98 كیلۆگرام

حەبی فەلی (پێپتاگۆن): دوو كیلۆ و 572 گرام

تووی شادارە: 246 گرام

حەبی كۆلونۆستان: 500 شیت

حەبی هۆشبەری جۆراوجۆر (تارامادۆڵ، نیازپام، كلۆناسپام، میاتدوون و بیت): 21 هەزار و 708 جۆرە دەنك

دەرزی هۆشبەر: 139 دانە دەرزی

شرووبی هۆشبەر: 22 دانە

حەبی هۆشبەری تارامادۆڵ بە پاكەت: 60 پاكەت

دەرزی هۆشبەری تارامادۆڵ بە پاكەت: 50 پاكەت

دەرزی هۆشبەری مووبیك بە پاكەت: 16 پاكەت

كۆی گشتیی حەبی دیكەش كە بەرێگەی جۆراوجۆر قاچاخ هاتوونەتە ناو هەرێمی كوردستان: 32 هەزار و 134 شیت

كۆی گشتیی قوتوو و حەبی جۆراوجۆری قاچاخ: پێنج هەزار و 87 قوتوو

كۆی گشتیی دەرزی جۆرواجۆری قاچاخ: دوو هەزار و 628 دانە

كۆی گشتیی شرووبی قاچاخ: 614 دانە

كۆی گشتی قەترە جۆراوجۆری قاچاخ: سێ هەزار و 139 دانە

كۆی گشتیی تام نێرگەلەی قاچاخ: سێ هەزار دانە

حەبی زینك پلاس: 920 شیت

حەبی ڤیتامین سی: 482 قوتوو

حەبی هیمالایە: 742 قوتوو

حەبی بوورگاتی: 290 قوتوو

حەبی جاگوار: 593 قوتوو

حەبی مۆڵتی ڤیتامین: 40 قوتوو

حەبی ڤی – 6: 94 قوتوو

حەبی ڤی – 2: دوو هەزار قوتوو

حەبی ئەلووی ڤیزا: 889 قوتوو

حەبی پۆرما: 868 قوتوو

حەبی جی پەیس: 884 قوتوو

حەبی فات پەیس: 25 قوتوو

حەبی رەڤاڵە: 196 شیت

حەبی بیمارانسوون: پێنج هەزار و 790 شیت

كۆی گشتیی ئەو حەبانەی بە شێوەی قاچاخ هێنراونەتە هەرێمی كوردستان: 147 هەزار پارچە شیت

6 هەزار و 555 دانە دەرزی و شرووبی ماوە بەسەرچوو

632 دانە پایب (پایب ئەو ئامێرەیە كە ماددەی هۆشبەری پێ دەكێشرێت)

386 دانە تەرازوو

زیاتر لە 400 دانە چەرخ

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا