شاندێكی وەزارەتی كشتوكاڵ سەردانی بەغدا دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم رایگەیاند، سبەینێ دووشەممە شاندێكی وەزارەتەكەی سەردانی بەغدا دەكات بەمەبەستی داكۆكیكردن لە مافی جوتیاران و گەیاندنی ناڕەزایەتیەكانیان سەبارەت بە رێگەنەدان بەرۆیشتنی بەرهەمە كشتوكاڵیەكان و وەرگرتنی بڕێكی سنوردار لەبەرهەمی گەنمی ئەمساڵی هەرێم.

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم رایگەیاند: بەمەبەستی داكۆكی كردن لە مافی جوتیارانی هەرێمی كوردستان بۆ زیادكردنی ڕێژەی وەرگرتنی گەنم و ڕۆیشتنی بەرهەمە كشتوكاڵییەكان بۆ بازاڕەكانی ناوەراست و خواروی عێراق، شاندێكی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم ئەمڕۆ دەگاتە بەغدا و بەیانی بەشداری دەكەن لە كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزاری ئابوری عێراق بە سەرۆكایەتی د.فوئاد حسێن.

وتیشی: بەسوپاسەوە چەند ڕۆژێكە لەگەڵمان لە هەماهەنگی بەردەوامدان بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی جوتیاران، لەرێگەی شاندەكەی وەزارەتمان نوسراوێكی فەرمی ناڕەزایەتی و داواكاریمان ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزاری ئابوری عێراق كردوە، لەسەر بابەتی دیاریكردنی ئەو ڕێژەیەی كە بۆ هەرێمی كوردستان دانراوە كە بڕی 375 هەزار تەنە، داوامانكردوە بە هەمانشێوەی شارەكانی تری ناوەڕاست و خواروی عێراق بێت.

باسی لەوەشكرد، لەسەر بابەتی رێگریكردن لەڕۆیشتنی بەرهەمە كشتوكاڵییەكان بۆ ناوەڕاست و خواروی عێراق نامەیەكی ناڕەزایەتی و داواكاری دەگەیەننە ئەنجومەنی وەزاری ئابوری، بەسوپاسەوە كە سەرۆكایەتی ئەنجومەن رەزامەندیاندا لە سەر بەشداریكردنی نوێنەرایەتی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم لەو كۆبونەوەیە بە ئامانجی گەیاندنی كێشە و داواكارییەكانی جوتیاران و پەیامی وەزارەتمان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا