تۆمەتبارێك بەتۆمەتی دزی دەستگیركرا

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، مەفرەزەكانی نوسینگه‌ی‌ ڕۆژهه‌ڵاتی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوان تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد، كه‌ بڕێك پاره ‌و چه‌ند كه‌لوپه‌لێكی‌ له‌ناو ئوتۆمبێلێكدا دزی‌ بوو.

ئەمڕۆ پێنجشەممە17ی ئاب، پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای یاسایی تۆماركرد، كە بڕی‌ پێنج ملیۆن دینار و كۆمپیوته‌رێك ‌و چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی‌ له‌ناو ئوتۆمبێله‌كه‌یدا لێ دزراوه‌، هێزه‌كانی‌ پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونیان بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تبار دەستپێكرد.

ئاماژەی بەوەکرد،  دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر و گەیشتن بەئەنجامی لێكۆڵینەوەكان، توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو له‌لایه‌ن مەفرەزەكانی نوسینگه‌ی‌ ڕۆژهه‌ڵاتی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانه‌وه‌ دەستگیربكرێت.

ڕوونیکردەوە، لەئێستادا تۆمەتبار (هـ، م، ق لەدایكبووی1980)، كه‌ پێشینه‌ی‌ تاوانی‌ هه‌یه‌، بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە و دانی بەتاوانەكەیدا ناوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا