پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دوای تێپەڕبونی چل ڕۆژ بەسەر شەڕی غەززەدا، سوپای ئیسرائیل کوژرانی 370 سەرباز و بزوتنەوەی حەماس کوژرانی 11 هەزار و 500 کەسی ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ پێنج شەممە 16ی تشرینی دووەم، بەپێی هەواڵی میدیاکانی عێراق، حكومەتی ئیسرائیل ئاشکرایکرد، لەسەرەتای دەستپێكی شەڕەوە تا ئەمڕۆ 370 سەربازی وڵاتەكەی كوژراون و بەردەوامن لە شەڕەكە و ئابڵووقەدانی كەرتی غەززە.
لەلایەکی دیکەوە بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند، لە سەرەتای دەستپێكردنی شەڕەوە 11 هەزار و 500 كەس كوژراون و شەش هەزار و 500 كەسی دیكەش بێسەروشوێن بوون.
هاوکات، بەپێی ئامارەكانی قوربانیانی شەڕەكە، 198 كەس لە تیمی پزیشكی و فریاگوزاری و 22 كارمەندی بەرگری شارستانی و 51 ڕۆژنامەنووس گیانیان لەدەستداوە.
لە بەرەبەیانی حەوتی تشرینی یەكەم، بزووتنەوەی حەماس هێرشێكی ئاسمانی و زەمینی بۆ سەر خاكی ئیسرائیل دەستپێكرد و تا ئێستا شەڕە لەنێوان هەردوولا بەردەوامی هەیە و ژمارەی کوژراوان و برینداران بەردەوام لە بەرزبوونەوەدان.