مەسرور بارزانی و پلاسخارت جەخت لە پاراستنی سەروەری خاکی عێراق و هەرێم دەکەنەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ی تشرینی دووەم، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جینین هێنیس پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کرد.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری لەبارەی کۆبوونەوەکەوە بڵاویکردەوە، دۆخی گشتیی عێراق و دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی ناوچەکە و گرنگیی چارەسەرکردنی بنەڕەتی کێشەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی لە سەر بنەمای دەستوور و کارنامەی وەزاری حکومەتی نوێ تاووتوێ کران.

ئەوەشی خستەڕوو، لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە، جەخت لە ڕێزگرتن و پاراستنی سەروەری خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان و سنووردانان بۆ بۆردومانکردن و هێرشکردنە سەر هەرێمی کوردستان کرایەوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا