چین گەورەترین کڕیاری نەوتی عێراقە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەپێی داتایەک کە لەلایەن باڵیۆزخانەی گشتیی وڵاتی چین لە بەغدا بڵاوکراوەتەوە، ئاستی هاوردەکردنی نەوتی عێراق لەلایەن چینەوە لە ساڵی 2022، %48 بووە و پێشبینی دەکرێت ئەو ژمارەیە زۆر زیاتر بێت لەگەڵ کۆتاییهاتنی ئەمساڵ و بڵاوکردنەوەی داتاکانی ئەمساڵ.

شو هایفنگ، جێگری باڵیۆزی گشتیی چین لە عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی سپۆنسەری حکوومەتی عێراقی راگەیاندووە، “چین بەرژەوەندییەکی زۆری هەیە لە پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانی و ئابوورییەکانی لەگەڵ عێراق بەهۆی پێگەی ئابووریی گەورەی لە جیهان و ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست”.

هایفنگ ئەوەشی راگەیاند، قەبارەی ئاڵوگۆی هەردوو وڵات لە ساڵی 2022، 53 ملیار و 370 ملیار دۆلار بووە، لەکاتێکدا بەتەنها چین بەبەهای 39 ملیار و 380 ملیۆن دۆلار کەلوپەل و خزمەتگوزاری هاوردە کردووە لە عێراقەوە.

جێگری باڵیۆز ووتیشی، “چین زیاتر لە هەر وڵاتێکی دیکە، نەوتی عێراق دەکڕێت و بەکاریدەهێنێت، هەروەها لەگەڵ هاوبەشە عێراقییەکانمان بەردەوام دەبین بەپێدان زانیاریی و رێنمایی بە کۆمپانیاکان بۆ راییکردنی کاروبارەکانیان لەژێر یاسا و رێساکان بەمەبەستی درووستکردنی پردێکی پەیوەندیی لەنێوان هەردوو وڵاتدا”.

چین بەهۆی پیشەسازییە زەبەلاحەکەیەوە، بە دووەم گەورەترین هاوردەکاری نەوت دادەنرێت لە جیهاندا و رۆژانە بڕێکی ئێکجار زۆر نەوت لەسەرانسەری جیهانەوە هاوردە دەکات بۆ بەگەڕخستنی کارگە پیشەسازییەکانی، پاشەکشە یان نەشونمایی پیشەسازی ئەو وڵاتە لە هەر مانگێکدا، راستەوخۆ کاریگەری بەرچاو لەسەر نرخی نەوت دادەنێت لە بازاڕەکاندا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا