شاندێکی باڵای ئەمریکا و کوردانی رۆژئاوا کۆدەبنەوە

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هاوکات لەگەڵ بڵاوبوونەوەی مشتومڕەکانی پەیوەست بە دانوستانەکانی کورد کە وترا بە چاودێری ئەمریکا دەستپێدەکاتەوە، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە شاندێکی باڵای ئەمریکا گەیشتە بارەگای ئەنجومەنی نیشتیمانی کورد لەشاری قامیشلۆ لەرۆژئاوای کوردستان.

لەوبارەیەوە سەرچاوەیەک لەشاری قامیشلۆ رایگەیاند، چەند بەرپرسێکی ئەمریکا لەڕێی سێ ئۆتۆمبێل و لەنێوەندی رێوشوێنی توندی ئەمنیدا گەیشتوونەتە بارەگای ئەنجومەنی کورد لەقامیشلۆ.

سەرچاوەیەکی ئاگاداریش ئاماژەی بەوەکرد، کەمێک پێش ئێستا کۆبوونەوەی نێوان سەرکردایەتی ئەنجومەنی کورد و بەرپرسانی ئەمریکا دەستیپێکردووە، بەبێ ئەوەی هیچ وردەکاریەک لەبارەی کۆبوونەوەکە ئاشکرا بکات.

وتیشی: بەدڵنیاییەوە لەکۆبوونەوەکەدا باس لەدۆسیەی دانوستانەکانی کورد و پەرەسەندنە سیاسی و دۆخە مرۆییەکانی ناوچەکە دەکرێت.

هەر ئەمڕۆ سەرکردەیەکی دیاری ئەنجومەنی نیشتیمانی کورد ئاشکرایکرد، بەمنزیکانە دانوستانەکانی کورد بە سەرپەرشتی ئەمریکا دەستپێدەکاتەوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا