بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ هێزەكانی كۆماندۆ: ئامادەی هەموو پێشهاتێكی نوێ بن ئێمەش پشتیوانتان دەبین

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سەردانی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستانی كرد.

لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ جێگری فەرماندە و فەرماندەی فەوجەكانی هێزی كۆماندۆی كوردستان، بافڵ جەلال تاڵەبانی ستایشی رۆڵی فەرماندە ئاكام عومەری كرد لە بونیادنانی هێزێكی تۆكمە و رێكخراوی وەك كۆماندۆ كە رۆڵێكی بەرچاویان گێڕاوە لە شەڕی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی كوردستان. ئێستاش ماندوونەناسانە لە رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و گەندەڵكاران بەردەوامن و پارێزەری مافی خەڵك و موڵكی گشتین كە ئەمەش جێگەی شانازیی هەموومانە. هەربۆیە لە دڵەوە هیوای تەندروستییەكی باش بۆ برام فەرماندە ئاكام دەخوازم تاوەكو بەزووترین كات بگەڕێتەوە ناومان و بەرەو ئامانجی گەورەتر هەنگاوبنێت.

لەبارەی ئەرك و بەرپرسیارێتیی نیشتمانیی هێزەكانی كۆماندۆوە، بافڵ جەلال تاڵەبانی بەرچاوڕوونیدایە جێگری فەرماندە، فەرماندەكان و پێشمەرگە قارەمانەكانی هێزی كۆماندۆ كە وەك هەمیشە و بە رۆحێكی بەرپرسیارانەوە لە ئەركە سەربازییەكەیان بەردەوامبن و ئامادەی هەموو پێشهاتێكی نوێ بن، ئێمەش پاڵپشت و پشتیوانتان دەبین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا