عەلی حەمە ساڵح: دەست لە پەرلەمانتاری دەكێشمەوە و دەبمەوە مامۆستا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

عەلی حەمە ساڵح، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان داوا لە سەرۆكی پەرلەمان دەكات، دەستلەكاركێشانەوەی بخاتە بەرنامەی كارەوە و دەڵێت، خانەنشین نابم و دەبمەوە مامۆستا.

لەوبارەوە پەرلەمانتار عەلی حەمە ساڵح، رایگەیاند: داوام لە سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان كردوە، دەستلەكاركێشانەوەم لەكاری پەرلەمانی بخاتە بەرنامەی كارەوە، داوای لێبوردن دەكەم لەهەر هەڵەو كەمتەرخەمیەكم لەماوەی كاری پەرلەمانی كردبێتم.

عەلی حەمە شاڵح دەڵێت، من لە 8ی 12 ەوە دەستلەكاركێشانەوەم واریدە كراوەو سێ جاریش داوام لە بەڕێز سەرۆكی پەرلەمان كردوە بیخاتە بەرنامەی كارەوە، بەڵام نەمدەویست ئەوەی باوەڕمە بیكەمە موزایەدە.

دەشڵێت، لە 6 ی 11 دا بۆیە باسم نەكرد هەندێك كەس هەموو گیانیان گەندەڵیە دەیان ویست بیكەنە موزایەدە، بۆ شكاندنی هاوڕێكانمان.

روونیشیدەكاتەوە، هەرگیز من خۆم بەدڵسۆزتر نازانم لەم هاوڕێیانەم كە دەمێننەوە، لەمێژە پێموایە ناتوانم ئیزافەی زیاتر بكەم بۆ كارەكەم، خانەنشین نابم و دەبمەوە مامۆستا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا