بۆ یەکەمجار لەدوای 30 ساڵ ئەمریکا نەوتی ئێران هاوردەدەکات

پۆڵەتیک پرێس

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، بۆ یەکەمجار لەدوای 30 ساڵ و لەساڵی 2021 ئەمریکا نەوتی ئێرانی هاوردەکردووە سەرباری ئەو سزایانەی بەسەر ئێراندا سەپێنراوە.

بەپێی داتاکانی ئیدارەی زانیاری وزەی ئەمریکی، لەمانگی ئاداری رابردوو ئەمریکا بەقەبارەی 1.033 ملیۆن بەرمیل، نەوتی ئێرانی هاوردەکردووە سەرەڕای ئەوەی کەرتی وزەی ئێرانی سزای بەسەرداسەپێنراوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە ئەمریکا چەندینجار سزای بەسەر کەرتی نەوتی ئێراندا سەپاندووە لەڕێی تۆمارکردنی ناوی پێکهاتە و تاکەکانی ئەو وڵاتە لەلیستی سزاکانی ئەمریکا لەنێویشیاندا بیژەن نامدار، وەزیری نەوتی ئێران بەبیانوی ئەوەی پشتیوانی سوپای پاسدارانی ئێران دەکات.

دوای ئەوەی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لەڕێککەوتنی ئەتۆمی کشایەوە، لەئەیلولی ساڵی 2019 ئەمریکا رایگەیاند، سزا بەسەر هەموو ئەو وڵاتانەدا دەسەپێنێت کە مامەڵە لەگەڵ ئێران دەکەن و نەوتی لێدەکڕن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا