بەهۆی هەڕەشەی داعشەوە 23 گوندی کورد لە سنووری خانەقین چۆڵدەكرێن

پۆڵەتیك پرێس

لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا، 23 گوندی سنووری قەزای خانەقین، بەهۆی هێرش و هەڕەشەکانی داعشەوە چۆڵ کراون دانیشتوانەكەی بە ڕێژەیەکی زۆر ئاوارەی ناوچەكانی دیكە بوون و لێپسراوێكی یەكێتیش ئەو هێرشانەی داعش بۆ هەبوونی بۆشایی ئەمنی نەبوونی پێشمەرگە لەو سنورە دەگێڕێتەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی  هاوڵاتیانی ئەو گوندە کوردنشینانەی سنووری قەزای خانەقین، بە هۆی هەڕەشە و هێرشەکانی داعشەوە لە دوای ساڵی 2017، زۆرینەی گوندە کوردییەکانی سنووری خانەقین چۆڵكراون و دانیشتوانەكەی ئاوارە بوون هاوكات ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە کە 15 گوندی ناوچەکانی “باوە مەحمود و عالیان” لە سنووری خانەقین بۆ دەربازبوون لە هەڕەشەکانی داعش ئاوارە بوون و هەشت گوندی دیکەش بەهۆی مەترسی ئەمنیەوە ئاوارەی ناوچەکانی تر بوون.

ئیبراهیم حەسەن، لێپسراوی راگەیاندنی مەڵبەندی  یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە خانەقین رایگەیاندووە، هۆکارەکانی تێکچوونی باری ئەمنیی سنووری قەزای خانەقین بۆ  ئەو بۆشاییە ئەمنیانە دەگەڕێتەوە كەلەو سنورە لەنێوان هێزەكانی پێشمەرگەو سوپای عێراق دروست بوون وبوونەتە هۆی ئەوەی داعش لەو سنورە بەردەوام بێت لەئەنجامدانی هێرشەكانی و هاوڵاتیانی ئەو گوندانە بكاتە قوربانی.

ئەو لێپرسراوەی یەكێتی  داوای لە لایەنە ئەمنییەکان و لایەنە سیاسییەكانی سنورەكە كردووە  جدی بن لەرێگری كردن لەچۆڵكردنی ئەو گوندانەی سنوری خانەقین. وتیشی،جێبەجێکردنی ماددەی 140 چارەسەرێکی گشتگیرە بۆ کێشەی ناوچە جێناکۆکەکان.

لەماوەی رابردودا گروپەچەكدارەكانی داعش لەسنوری قەزای خانەقین چەندین چالاكیان لەرێگەی دانانی بۆمب و هێرشكردنە سەرگوندەكان و رفاندنی هاوڵاتیان لەو سنورە ئەنجامداوە و چەندین هاوڵاتی بوونەتە قوربانی.

هاوکات پسپۆڕان و شارەزایانی بواری سەربازی هۆکاری ئەو هێرشانەی داعش و ئەنجامدانی چالاكی  بۆ دزەپێکردنی ئەو چەکدارە هەڵهاتووانەی داعش لە پارێزگاکانی  دیکەی عێراق دەگەڕێننەوە  بۆ دەوروبەری خانەقین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا