داعش هێرش دەكاتە سەر گوندێكی خانەقین

پۆڵەتیك پرێس

چەكدارانی داعش هێرشیانكردە سەر گوندی ئوم حنتە لە سنوری قەزای خانەقین فەرماندەیەكی هێزی پێشمەرگەش دەڵێت، بەهۆی بوونی بۆشایی ئەمنییەوە داعش بەردەوام ئەو هێرشانە دەكات.

دلێر شكور فەرماندەی لیوای سێی پیادەی هێزی پێشمەرگە ئەنجامدانی هێرشەكەی بۆ پۆڵەتیك پرێس پشت راستكردەوە و وتی، “تا ئێستا نازانین زیانەكانی هێرشەكە چین”.

باسی لەوەشكرد، بەهۆی هەبوونی بۆشایی ئەمنییەوە لەو سنورەدا چەكدارانی داعش بەردەوام هێرش دەكەن و زیانی گیانی و ماددی بە دانیشتووانی ئەو ناوچەیە دەگەیەنن.

بەپێی زانیارییەكانی پۆڵەتیك پرێس بەهۆی هێرشەكەوە كەسێك كوژراوەو كەسێكی دیكەش بریندار بووە.

ئەگەرچی ژووری هەماهەنگی نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە لە سنوری پارێزگای دیالە دروستكراوە، بەڵام تا ئێستا ژوورەكە كارا نەكراوە و كاراكردنی ئەو ژوورەش بەهۆكارێك دادەنرێت بۆ سنورداركردنی چالاكی و جموجۆڵەكانی داعش لەو سنورە.

پێشتریش چەندینجار لەلایەن بەرپرسانی كوردەوە داوا لە لایەنی عێراقی كراوە هەماهەنگی لەنێوان هەردولا هەبێت تاوەكو رێگە لە دووبارە بوونەوەی ئەو رووداوانە بگیرێت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا