سەرجەم کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵ لە شەقامی 120 مەتر هەولێر خرانە کار

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پاش جێگیرکردنی سیستمی کامێرای کۆنترۆڵکردنی خێرایی خاڵ بۆ خاڵ لە شەقامی 120 مەتری لە هەولێر، بڕیارە ئەمڕۆ سەرجەمیان بخرێنە کارو هاتووچۆش ئاگاداری شۆفێران دەکاتەوە لەپاش هەفتەیەک لەم بەروارە، تۆمارکردنی سەرپێچییەکان لەسەر شەقامەکە دەستپێدەکات.

پاش جێگیرکردنی کامێراکانی چاودێری (پۆینت تو پۆینت) لە تەواوی شەقامی 120 مەتری لە هەولێر، هاتووچۆی ئەو شارە وادەی دەستپێکردنی کارکردنی کامێراکانی لەسەر ئەو شەقامە راگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای هەولێر، لە راگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات، لەبەرواری ئەمڕۆ یەکشەممە(2023/10/15)، تاکو رۆژی2023/10/21کاتژمێر12ی شەو، سەرجەم کامێراکانی خاڵ بۆخاڵ بە درێژایی شەقامەکە بەکاردەخرێت وەکو تاقیکردنەوە.

هەروەها روونیشیکردەوە، کەئەوپەڕی خێرایی لە شەقامەکە، 110کم لەکاتژمێرێکدا. و لەدوای ئەوبەروارە واتا لە رێککەوتی 2023/10/22، کامێراکان سەرپێچیەکان تۆماردەکەن.

May be an image of ticket stub and text

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا