دادگای فیدراڵی لەبارەی پاشەكەوتی مووچە كۆدەبێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دادگای فیدراڵی عێراق سەرەتای مانگی داهاتووی دیاریكرد بۆ كۆبوونەوە لەسەر سكاڵایەك سەبارەت بە پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان.

بەپێی ئەو خشتەیەی لەلایەن دادگای فیدراڵی عێراقەوە بڵاوكراوەتەوە، رۆژی یەكی ئابی داهاتوو یەكەم دانیشتن سەبارەت بە سكاڵایەك لەسەر پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بەڕێوەدەچێت، كە لەلایەن ژمارەیەك پەرلەمانتارەوە لە دژی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، تۆماركراوە.

لە سكاڵاكەدا داواكراوە بڕیاری ژمارە 61ی 21_6_2020 ی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم سەبارەت بە بڕینی رێژەی 21% ی مووچە و شایستەی دارایی مووچەخۆران و خانەنشینان و سەرجەم وەزارەت و دەستەكان و هەروەها لێكەوتەكانی ئەو بڕیارە، هەڵبوەشێنرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا