بەهۆی باران بارینی بەلێزمە درێژترین پردی عێراق داڕماوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەهۆی ئەو بارانە زۆرەی چەند ڕۆژی ڕابردوو ناوچەکانی عێراق و هەرێمی گرتەوە، بەشێک لە درێژترین پردی عێراق داڕماوە.

قاسم حەمزە، بەڕێوەبەری فەرمانگای ڕێگاوبان و پردەکان ڕوونیکردەوە، بەشێک لە پردی داقوق، کە دەکەوێتە سەر ڕێگای کەرکوک-بەغدا و درێژترین پردی عێراقە، بەهۆی بارانی زۆر و بەلێزەمەوە داڕماوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، پردی داقوق، دەکەوێتە شارۆچکەی داقوق و درێژییەکەی یەک کیلۆمەترە و پردێکی گرنگە، چونکە درێژترین پردی عێراقە.

جەختی کردەوە، پردی داقوق لەسەر 23 پایە دروستکراوە، بەهۆی بارانی زۆر و بەلێزمەوە زیان بە پێنج پایەی بەشی یەکەمی کەوتووە و لەئەنجامدا پردەکە داڕماوە، بەوهۆکارەش ڕۆشتنی ئەو بارهەڵگرانەوەی باری قورسیان پێیە بەسەر پردەکەدا ڕاگیراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا