“هەركات بەغدا پارەی نارد موچەی مانگەكانی 11و 12 دابەش دەكەین”

پۆڵەتیك پرێس

وتەبێژی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، هەركات بەغدا پارەو شایستە داراییەكانی هەرێمی نارد ئەوكاتە موچەی مانگەكانی 11و 12 دابەش دەكەن.

جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێم لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا باسی لەوەكرد، لەمساڵدا لە بەغداوە تەنها شەش بڕە پارەی بۆ هەرێمی كوردستان ناردووە و لەو پارەیەش موچە دابەشكراوە هەركات پارەی دیكەی نارد ئەوا موچەی دوو مانگی كۆتایی ساڵ دابەش دەكەن.

وتیشی، “لەمساڵدا هەركات بەغدای ناردبێت ئەوا موچە دابەشكراوە، داواش دەكەین شایستە داراییەكانی دیكەمان بۆ بنێرێت”.

لەماوەی رابردوشدا حكومەتی هەرێم بەبڕیارێك موچەی پێنج مانگی فەرمانبەرانی هەرێمی پاشەكەوت كرد.

پێشتر پۆڵەتیك پرێس ئاشكرایكرد كە حكومەتی هەرێم دەیەوێت موچەی مانگەكانی 11و 12ی ئەمساڵی فەرمانبەران پاشەكەوت بكات و لەساڵی نوێوە هاوشێوەی مانگەكانی دابەشكردنی موچەی فەرمانبەرانی عێراق، موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابەش بكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا