ئەو سێ کەسەی لە کەرکوک دەستدرێژیان کردەسەر منداڵە هەشت ساڵانەکە لەسێدارەدەدرێن

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرچاوەیەکی دادوەریی عێراق ئاشکرای کرد، فەرمانی لەسێدارەدان دەرچووە بۆ ئەو سێ کەسەی کە بەشێوەیەکی نامرۆییانە دەستدرێژیان کردەسەر منداڵێک و کوشتیان.

ئەو سەرچاوەیە بە میدیای عێراقی ڕاگەیاند، فەرمانی لەسێدارەدان دەرچووە بۆ سێ کەس کە پێشتر بە تۆمەتی دەستدرێژیکردنەسەر “ئەیوب ئەحمەدی” تەمەن هەشت ساڵ و کوشتنی دەستگیرکرابوون.

ئاماژەی بەوەشکرد، “فەرمانی لەسێدارەدان بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقیی بۆ ئەو سێ کەسە دەرچووە”.

جێی ئاماژەیە، پێنج مانگ پێش ئێستا لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری کەرکوک ئەم سێ کەسە هەستان بە ئەنجامدانی تاوانەکە و منداڵەکەیان لە ژیان بێبەش کرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا