هێزە ئەمنییەکانی عێراق 9 پەنابەری نایاسایی دەستگیر دەکەن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هێزە ئەمنییەکانی عێراق، لە ئۆپراسیۆنێکدا 9 پەنابەری نایاساییان دەستگیرکرد کە لە وڵاتی بەنگلادیشەوە بەشێوەیەکی نایاسایی داخڵی عێراق بوون.

ئەمڕۆ سێشەممە، دەزگا ئەمنییەکانی عێراق بڵاویانکردەوە، پاش لێکۆڵینەوەی ووردی دەزگا هەواڵگرییەکان، تواندرا 9 هاوڵاتیی بەنگلادیشی لە پارێزگای دیالە دەستبەسەربکرێن کە سەرپێچی یاساکانی نیشتەجێبوونیان کردووە.

ئەو 9 بەنگلادیشییە لە وڵاتەکەی خۆیانەوە وەک پەنابەر بە ئامانجی نیشتەجێبوون لە عێراق روویان لە پارێزگای دیالە کردووە بەشێوەی قاچاخ، هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە بۆسەیەکدا پەنابەرەکان و شۆفێرێکی عێراقی دەستگیردەکەن.May be an image of 4 people and text

May be an image of 8 people and text

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا