بانکی ناوەندی بڕی خستنەڕووی ئاشکراکرد و دۆلار زیاتر دابەزی

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بانکی ناوەندی عێراق، ئەمڕۆ برێکی زۆر دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و کاش خستەبازاڕەوە و نرخی دۆلار زیاتر دابەزی.

ئەمڕۆ یەکشەممە3ی ئادار، بانکی ناوەندی بڕی  216,098,544 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە، کە بڕی 177,878,544 ملیۆن دۆلار بەشێوەی حەواڵە و بڕی 38,220,000 ملیۆن دۆلاریش بەشێوەی کاش بووە.

ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراو لە هەرێم، نرخی دۆلار دابەزی و 100 دۆلار بەرامبەر بە 150 هەزار و 400 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرا، لەدوای خستنەڕووی بانکی ناوەندیش زیاتر دابەزی و لەئێستادا 100  دۆلار بەرامبەر بە 149 هەزار و 950 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا