ئۆتۆمبێلەكەی كونسوڵی فەرەنسا لەهەرێم لەكار دەكەوێت

پۆلەتیك پرێس: عەلی حەمە سەعید
كونسوڵی فەرەنسا لەهەرێمی كوردستان لەكاتی چوونی بۆ پارێزگای هەڵەبجە ئۆتۆمبێلەكەی لەكار كەوتووەو خۆشی ئەوە بەدەرفەتێك ناو دەبات، كە بووەتە هۆی ئەوەی دەستی بەر خاكی شارەزوور بكەوێت.

رۆژی پێنج شەممە كونسوڵی فەرەنسا سەردانی پارێزگای هەڵەبجە كردووەو دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ پارێزگاری شارەكە لەگۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ناوەڕۆكی سەردانەكەی خستەڕوو.

لەكۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا ئۆلیڤەر دیكۆنتینیز، كونسوڵی فەڕەنسا لە هەرێمی كوردستان ئەوەی خستەڕوو، بەهۆی ئەو كارەساتەی لە ساڵی 1988 بەسەر هەڵەبجەدا هاتووە هەستێكی تایبەتم هەیە كاتێك سەردانی ئەم شارە دەكەم.

وتیشی: كاتێك سەردانی هەڵەبجەم كرد ئۆتۆمبێلەكەم لەكار كەوت ئەوەم بەدەرفەت زانی‌و دابەزیم لەئۆتۆمبێلەكەم لە نزیكەوە سەیری دەشتی بەرفراوانی شارەزوورم كردو دەستم لەخاكی بە پیتی هەڵەبجەدا.

باسی لەوەش كرد، لەڕووی ئابوورییەوە هەڵەبجە پێگەیەكی تایبەتی هەیە بۆ كشتوكاڵكردن دەكرێت زیاتر سودی لێوەربگیرێت، ئەوەشی وت: ئێمەش هەرچیمان پێبكرێت دەیكەین بۆ خزمەتكردنی ئەم سنوورە.

كونسوڵی فەرەنسا لە هەرێمی كوردستان هەروەها وتی: ئێمە هەوڵی جدی دەدەین بۆ ئەوەی كۆمپانیا فەڕەنسییەكان بەشداربن لەپەرەپێدانی پیشەسازی لەهەڵەبجە و زیاتر بایەخدان بە بەرهەمە ناوخۆییەكان لەم ناوچەیەدا بۆ ئەو مەبەستەش ئیدارەی پارێزگای هەڵەبجە بەڵێنی هەموو ئاسانكارییەكیان پێداوین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا