حكومەت بڕی ئەو نەوتە ئاشكرا دەكات تا ئێستا بەسەر ماڵاندا دابەشكراوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لە ڕێگەی وەزارەتی سامانە سروشتییەكانەوە دەستی بە دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتیاندا كردوە و تا ئێستاش زۆربەی ناوچە شاخاوییەكان نەوتی سپیان بەسەردا دابەشكراوە.

حكومەتی هەرێمی كوردستان رۆژی سێشەممە 15_11_2022 لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، تا ئێستا بڕی 28 ملیۆن و 560 هەزار و 243 لیتر بەنزینی دابینكردوە و لەو بڕەش 21 ملیۆن و 351 هەزار و 600 لیتری بەسەر 106 هەزار و 758 خێزاندا دابەشكردوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، لە پارێزگای هەولێر بڕی هەشت ملیۆن و 492 هەزار و 640 لیتر نەوتی سپی دابینكراوە و لەو بڕەش هەشت ملیۆن و 481 هەزار لیتری بەسەر 37 هەزار و 405 خێزان دا دابەشكراوە.

لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەش بڕی نۆ ملیۆن و 159 هەزار لیتر دابینكراوە و لەو بڕە بڕی پێنج ملیۆن و 149 هەزار لیتر بەسەر پێنج هەزار و 745 خێزاندا دابەشكراوە.

لە پارێزگای دهۆك بڕی 10 ملیۆن و 917 هەزار و 603 لیتر دابینكراوە و لەو بڕەش هەشت ملیۆن و 721 هەزار و 600 لیتری بەسەر 43 هەزار و 608 خێزاندا دابەش كراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا