بافڵ جەلال تاڵەبانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق کرد

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە ماڵی مام لە بەغدا پێشوازی لە ئەلینا رۆمانۆسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق کرد و لەدیدارێكدا دۆخی گشتیی وڵات و بەردەوامیی گفتوگۆكان بۆ زاڵبوون بەسەر كێشەكان و تێپەڕاندنی بەربەستەكان گفتوگۆیان لەبارەوەكرا.

‏‎سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی، ئاماژەی بە پرسی هەڵبژاردن، كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و ناردنی شایستەداراییەكانی هەرێم كرد و رایگەیاند، هەوڵەكانی یەكێتی لەپێناو بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێكی بێگەردە لە وادەی خۆیدا، دەشمانەوێت هەڵبژاردن هۆكارێك بێت بۆ نزیكبوونەوە و گەشەپێدانی دیموكراسی نەوەك ترازان.

ئاماژەی بەوەشکرد، نابێت خەڵكەكەمان بكرێنە قوربانیی ململانێ سیاسییەكان و دەبێت دەستوور بنەمای چارەسەركردنی كێشەكان بێت.

جەختیکردەوە، هەوڵەكانیان لەو پێناوەدا بەردەوام دەبێت تاوەكو چارەسەرێكی یەكجارەكی و ئەرێنی دەدۆزنەوە و چیتر هاوڵاتییان لە دڵەڕاوكێی بەدەستهێنانی موچەكانیان نەبن.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا