لیوای سه‌پاندنی یاسا لەكەركوك كشایەوە

پۆڵەتیك پرێس

سەرچاوە ئەمنییەكانی شاری كەركوك رایانگەیاند، رۆژی یەكشەمە بەرپرسانی باڵای عێراق بڕیاریانداوە لیوای 61 ی تایبەتی سەرۆك وەزیران بۆ بنكەی (كەی وەن) بگوازنەوە.

 

بەپێی زانیاری سەرچاوە ئەمنییەكانی كەركوك، ئەو لیوایە كشاوەتەوە و لە ئێستاشدا نزیكەی 500 كەس لەسەرجەم پێكهاتەكانی شاری كەركوك بۆ شوێنی ئەو لیوایە دانراون.

ئاماژە بەوەشكراوە، ئەو كەسانە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی عێراقەوە پاڵپشتی دەكرێن و سەرجەم كارمەندانی ئەو هێزە ئامێرو چەكیان بۆ ئامادەكراوە.

له‌دواین كۆبونەوەی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقدا كازمی، بڕیاری كشانه‌وه‌ی لیوای 61ی تایبەتی داو ‌له‌پاش كشانه‌وه‌ی هێزه‌كه‌ش دۆسیه‌ی ئه‌منی نێو شاری كه‌ركوك ڕاده‌ستی پۆلیسی شاره‌كه‌ ده‌كرێت.

دوای ڕووداوه‌كانی 16ـی ئۆكتۆبه‌ر به‌ بڕیار حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری عێراق لیوای 61ـی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كه‌ ناوی “سه‌پاندنی یاسا”ی لێنرابوو برایه‌ شاری كه‌ركوك.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا