پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 10ی ئابی 2022، ڕووداوێکی سەختی هاتوچۆ لە سلێمانی ڕوویداوە و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست پۆڵەتیک پرێس کەوتوون، بەیانی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای سەرەکی (سلێمانی – زەڕایەن) نزیک گوندی (بیرکێ) ڕووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان بارهەڵگرێک و ئۆتۆمبێلێکی تایبەتدا ڕوویدا.
ئەوەش هاتووە، بەهۆی ڕووداوەکەوە شۆفێر و سەرنشینی سەکن دەست بەجێ گیانیان لەدەستداوە و یەکێک لە سەرنشینەکانی دیکەش بریندارە.