ئەمریکا کاتی کەوتنەخوارەوەی پاشماوەی موشەکە چینییەکە دیاریدەکات

پۆڵەتیک پرێس

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند، پێشبینی دەکرێت بەشێکی گەورە لە پاشماوەی موشەکەکەی وێستگەی بۆشایی ئاسمانی چین لە کاتێکی زووی ڕۆژی شەممەدا بکەوێتە خوارەوە.

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، ئەمڕۆ چوارشەممە ٥ ی ئایاری ٢٠٢١ ئاماژەی بەوە کردووە، ” شوێنی کەوتنەخوارەوەی پاشماوەی موشەکەکە دیاریناکرێت تەنها چەند کاتژمێرێکی کەم پێش ڕووداوەکە نەبێت”  .

بەیاننامەکەی پنتاگۆن ڕاشیگەیاندووە، ئەگەری هەیە پاشماوەکانی موشەکەکە زیان بە سەلامەتی گەشتەکانی بۆشایی ئاسمان بگەیەنێت.

کێشی موشەکەکە ٢١ تۆنە و سەکۆی سەرەکی ” لۆنگ مارش بی 5  ” چینییە .

هەفتەی ڕابردوو بە مەبەستی ڕەوانەکردنی پارچەکانی وێستگە ئاسمانییەکەی موشەکێکی ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان کردو موشەکەکە لە کۆنتڕۆڵ دەرچوو، بەشێکی پارچەکانی لە بەرگە هەوادا سووتان و، پاشماوەکەشی مەترسی کەوتنەخوارەوەی بۆ سەر زەوی دروست کردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا