سودانی: هیچ بڕیاریک بۆ دەستبەرداربوون لەخاکی عێراق نییە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاشکرایکرد، هیچ بڕیاریک بۆ دەستبەرداربوون لەخاکی عێراق نییە.

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، هەموو ئەو باسانەی دەربارەی دەستبەردابوون لەخاکی عێراق دەکرێت ئامانج لێی شێواندنی ڕای گشتی و تێکدانی ڕاستییەکانە.

ئاماژەی بەوەکرد، لەلایەن ئەم حکومەتە و حکومەتەکانی پێشوش لەدوای ساڵی 2003 هیچ بڕیارێک لەبارەی دەستبەرداربوونی خاکی عێراق نەدراوە.

هاوکات حکومەتی بەغدا لەوبارەیەوە ڕوونکردنەوەی دا و هەموو دەنگۆکانی ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند، سنوری نێوان پارێزگای بەسرە و کویت وەک ئەوەی لەساڵی 1994 دا دیاریکراوە، هیچ گۆڕانکارییەکی تێدانەکراوە و وەک خۆی ماوەتەوە.

لەکاتێکدا، ماوەی رابردوو دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە، کە حکومەتی عێراق شارۆچکەی ئۆم-قەسری سەر بە پارێزگای بەسرەی بە کوەیت فرۆشتووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا