پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ هەینی لە ناوچەی شارباژێڕ لە دوو شوێنی جیاوازدا دوو کەس لە ئاودا خنکان.
بەگوێرەی زانیارییەکان، یەکێک لەو کەسانە هاوڵاتییەکی عەرەبە و لە ئاوی کوونەماسیدا خنکاوە و تەرمەکەی دەرهێنراوەتەوە.
هاوکات، هاوڵاتی دووەم لە چەمی خەمەڵووکەی شارباژێڕدا خنکاوە و تا ئێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە.
لە ئێستادا پۆلیس پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ هەردوو ڕووداوەکە کردووەتەوە.