وەزارەتی ئەوقاف بڕیارێکی نوێی لەبارەی پرۆسەی حەجکردنەوە دەرکرد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە ڕاگەیەندراوێکدا كه‌ ئه‌مڕۆ بڵاویكردۆته‌وه‌، د.پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف‌و کاروباری ئایینی حكومه‌تى هه‌رێم نوسیویه‌تى: لەپێناو بەرژەوەندی گشتی هاوڵاتیان بڕیاردراوه‌، ئەوکەسانەی کە لەپرۆسەی حەجی ئەمساڵ 2024، ناویان لەیەدەگەکانە، بۆ پڕۆسەی حەجی ساڵی داهاتووش واته‌ ساڵى 2025، هەمان مافیان دەبێت.

وەزیری ئەوقاف ئاماژەى بەوەشکردوە، ئەو بڕیارە ئەوکەسانە دەگرێتەوە کە پێشتر سەفەری حەجیان نەکردبێت‌و سودمەند نەبوبن لەسەفەرکردن بۆ ماڵی خودا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا