سوپای تورکیا کۆبانێ بۆردومان دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سوپای تورکیا شاری کۆبانێ و دەوروبەری لە ڕۆژئاوای کوردستان بۆردومان دەکات.

بەگوێرەی زانیارییەکان، بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە سوپای تورکیا دەستی بە بۆردومانکردنی شاری کۆبانێ و دەوروبەری کردووە لە ڕۆژئاوای کوردستان و تا ئێستا زیاتر لە 10 موشەکی لە چەند شوێنێکی کۆبانێ خستووەتە خوارەوە.

لەماوەی ڕابردوودا حکومەتی تورکیا ئاشکرای کرد بەنیازی ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانە لە ڕۆژئاوای کوردستان، لەکاتێکدا ڕۆژانە خاکی هەرێم دەکاتە ئامانج و بەردەوام ناوچەکانی دەوروبەری پارێزگای دهۆک بۆردومان دەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا