ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی سەبارەت بە ئامادەکارییەکانی ھەڵبژاردن کۆدەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سبەینێ ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی سەبارەت بە ئامادەکارییەکانی ھەڵبژاردن کۆدەبێتەوە.

سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، سبەینێ ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی کۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێکردنی ئامادەکارییەکانی ھەڵبژاردن و گفتوگۆکردن لەسەر چۆنیەتی بەڕێوەچوونی پڕۆسەکە.

ئاماژەی بەوەشکرد، یەکێتی ھەموو ئامادەکارییەکانی بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەکە کردووە، لە کۆبونەوەکەیاندا گفتوگۆ لەسەر چۆنیەتی دەستپێکردنی بانگەشەی ھەڵبژاردن دەکەن.

ئامادەکارییەکانی یەکێتی لە کاتێکدایە بڕیارە 10ی حوزەیرانی ئەمساڵ ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا