یەکێتی تاوتوێی پێشنیازی نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، تاوتوێی پێشنیازەکەی نەتەوەیەکگرتووەکان دەکەین و دواتر بڕیاری خۆمانی لەسەر دەدەین، تا بزانین کام پێشنیازە لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەگونجێت.

پێشتر چەند سەرچاوەیەک ئاماژەیان بەوەکرد، نەتەوەیەکگرتووەکان پێشنیازی کردووە، بۆ چارەسەری کێشەی پێکهاتەکان لە هەڵبژاردن، کورسی پێکهاتەکان بەسەر پارێزگاکاندا دابەش بکەن.

زیاد جەبار ئەوەشی خستەڕوو، لەماوەی ڕابردوودا لەگەڵ فراکسیۆنەکانی دیکە پڕۆژەیەکمان پێشکەشکردووە تێیدا داوامان کردووە هەڵبژاردنی داهاتوو بە فرەبازنەیی بەڕێوەبچێت و پێکهاتەکانیش لە چوارچێوەی ئەو چوار بازنەی هەڵبژاردنەی کە دروست دەکرێت بەشداری بکەن.

لەبارەی کۆبوونەوەش لەگەڵ پارتی باسی لەوەکرد، وادەیەکی دیاریکراو نییە بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ پارتی، بەڵام چاوەڕوان دەکرێت لە داهاتوودا لەگەڵ پارتی و لایەنەکانی دیکەش لەبارەی هەڵبژاردن کۆببینەوە چونکە رەهەندی نیشتمانی هەیە و پێویستی بە سازانی هەموو لایەنە سیاسییەکان هەیە و تەنها یەکێتی و پارتی ناتوانن بڕیار لەسەر ئەو بابەتە بدەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا