بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەموو هەوڵێكمان لەپێناو دەستەبەركردنی ژیانێكی شایستەیە بۆ خەڵكەكەمان

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەبەغدا چاویكەوت بە حەیدەر عەبادی، سەرۆكی هاوپەیمانیی نەسر.

لەدیدارەكەدا كە رەفعەت عەبدوڵا، بڕیاردەری دەستەی كارگێڕی و سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەكتەبی سیاسی ئامادەبوون، دوایین ئەگەر و پێشهاتە سیاسییەكانی وڵات تاوتوێكران و جەخت لە پابەندبوون بە دەستوور و هاوبەشیی راستەقینە كرایەوە.

لەبارەی هەوڵەكانی یەكێتی بۆ كۆتاییهێنان بە ناكۆكییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و بەدەستهێنانی مافە دەستوورییەكانی گەلی كورد، بافڵ جەلال تاڵەبانی وتی، هەموو هەوڵێكمان لەپێناو دەستەبەركردنی ژیانێكی شایستەیە بۆ خەڵكەكەمان، بۆ ئەمەش هەنگاوەكانمان چڕكردووەتەوە و دەمانەوێت هەرێمەكەمان بەرەو ئاوەدانی و سەقامگیری هەنگاوبنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا