عێراق پێشبینی دەکات نرخی نەوت ببێتە 100 دۆلار

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئیحسان عەبدول جەبار وەزیری نەوتی عێراق پێشبینی دەکات، لەگەڵ دابەزینی ئاستی نەوتی عەمبارکراو لە جیهان، لە نیوەی یەکەمی ساڵی داهاتوودا نرخی بەرمیلێک نەوت بگاتە 100 دۆلار.

ئیحسان عەبدول جەبار پێشتریش ئاماژەی بەوەکردبوو، پێویستە نرخی نەوت لەم ئاستەی ئێستایدا جێگیر ببێت لەپێناو پاراستنی هاوسەنگی بازاڕ.

لە پەراوێزی بەشداریکردنیشی لە کۆنگرەی وزەی روسیا لە موسکۆ ئیحسان عەبدول جەبار رایگەیاند، دەبێت بازاڕ لە نیوەی دووەمی ئەمساڵدا هاوسەنگ بێت، وتیشی: نرخی دادپەروەرانەی بەرمیلێک نەوت 85 دۆلارە بۆ هەر بەرمیلێک.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا