سەرۆک کۆمار پێشوازی کرد لە باڵیۆزی سربیا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ سێ شەممە بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق، پێشوازی کرد لە ئۆرۆش بالۆف باڵیۆزی سربیا لە عێراق بۆ گفتوگۆ کردن لەسەر بارودۆخی ناوچەکە.

بەرهەم ساڵح ئاماژەی بەوەدا، “عێراق ھەنگاو دەنێت رووەوە پەیوەندییە هاوسەنگەکانی بە ئاڕاستەی پشتیوانی لە ھەمەھانگی و هاوکاری بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و گەندەڵی و کەمکردنەوەی بارگرژییەکانی ناوچەکە”.

لە میانەی دیدارەکەیاندا لە کۆشکی سەلام لە بەغدا ئەمرۆ، گفتوگۆیان کرد لەبارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و رێکاکانی بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لە پێناو بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی ھەردوو گەل و وڵات و کارکردن بۆ پەرەپێدانی ھەمەھانگی و هاوکاری و دەرفەتی وەبەرهێنانی ئابووری و بازرگانی.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا