كەسێك بە چەقۆ قەشەیەكی كوشت و چواری تری برینداركرد

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە ئیسپانیا كەسێك بە چەقۆ هێرشی كردە سەر دوو كڵێسا لە شاری كادێز و قەشەیەكی كوشت و چواری تری برینداركرد.

رۆژنامەی ئێل مۆندۆی ئیسپانی بڵاویكردەوە، كەسێك بە چەقۆیەكی ژاپۆنی (كاتانا) هێرشیكردۆتەسەر دوو كڵێسا لە پارێزگای كادیز لە ئیسپانیا و قەشەیەكی كوشتووە و چواری تریشی برینداركردووە.

هێزە ئەمنییەكان تۆمەتبارەكەیان دەستگیركردووە كە بە رەچەڵەك مەغریبیە و تا ئێستا نازانرێت هۆكاری رووداوەكە چییە.

ئەم رووداوە هاوكاتە لەگەڵ رووداوێكی هێرشكردن بە چەقۆ لەلایەن كەسێكی بە رەگەز سوورییەوە لە ئەڵمانیا، لە یەكێك لە هێڵەكانی شەمەندەفەری ئەو وڵاتە، كە بووە هۆی كوژرانی دوو كەس و برینداربوونی پێنجی تر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا