پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند: ئەو لیژنەیەی لەلایەن پەرلەمانەوە بۆ پرسی زیادەڕۆییكردن پێكهێنراوە دەستی بە كارەكانی كردووە و لە یەكەم كاریدا سەردانی پارێزگای سلێمانی كردووە.
لوقمان وەردی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: ئەو لیژنەیەی لەلایەن پەرلەمانی كوردستانەوە پێكهێنراوە بۆ پرسی زیادەڕۆیی كردن یەكەم سەردانی بۆ پارێزگای سلێمانی ئەندامداوە و لەگەڵ پارێزگار و سەرۆكی شارەوانی و بەڕێوەبەری وەبەرهێنان و بەڕێوەبەری نەخشەدانانی ئاوەدانی و ژمارەیەكی دیكە لە بەرپرسانی پەیوەندیدار لە دام و دەزگا حكومییەكان كۆبووەتەوە.
لوقمان وەردی، وتی: كۆمەڵێك سەردانی مەیدانیمان كردووە و سەرەنج و تێبینییەكانی خۆمان خستووەتەڕوو.
باسی لەوەشكرد، ئێمە بەردەوام دەبین لەسەر كارەكانمان و لە هەفتەی داهاتووش سەردانی پارێزگای هەولێر دەكەین.
یەكێك لەو زیادەڕۆییانەی دەكرێتە سەر موڵكی گشتی بەناوی وەبەرهێنانەوە دەكرێت، وەك بەرپرسانی حكومی و ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان ئاماژەی بۆ دەكەن پرۆژەكانی وەبەرهێنان نەبووەتە مایەی كەمبوونەوەی كێشەكانی خەڵك بەڵكو بووەتە هۆكارێك بۆ رووتاندنەوەیان و دەوڵەمەندبوونی ژمارەیەكی یەكجار زۆر لە خەڵكی سەرمایەدار و دەست رۆیشتوو كە بەناوی وەبەرهێنان قازانجێكی زۆربكەن و زەوی میری بەشێوازێكی نادادپەروەری بە فیڕۆ بدرێت.