پۆڵەتیك پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لیژنه‌ی وزەو سامانەسروشتییەکان لە پەرلەمانی كوردستان، بڕیاریدا نوسراوێك ئاراسته‌ی وەزارەتی سامانەسروشتییەکان بكات بۆ بانگهێشتكردنی وه‌زیری ئەو وەزارەتە به‌مه‌به‌ستی پێدانی ڕوونكردنه‌وه‌ی پێویست له‌سه‌ر چەند پرسێكی گرنگ.
ئەمڕۆ سێشەممە 15ی حوزەیران، لیژنەی وزەو سامانەسروشتییەکان و پیشەسازی و بازرگانی لەپەرلەمانی كوردستان كۆبونەوەیەكی ئەنجامدا و لەو كۆبونەوەیەدا گفتوگۆ له‌سه‌ر گرانی نرخی به‌نزین و كوالیتیی به‌نزین و گازوایل کرا.
لیژنەكە بڕیاریدا نوسراوێك ئاراسته‌ی وەزارەتی سامانەسروشتییەکان بكات بۆ بانگهێشتكردنی وه‌زیری سامانه‌سروشتییه‌كان بۆ لیژنه‌كه به‌مه‌به‌ستی پێدانی ڕوونكردنه‌وه‌ی پێویست له‌سه‌ر ئه‌و پرسانه‌و گفتوگۆكردن له‌سه‌ری و چۆنیه‌تیی چاره‌سه‌ركردنی.
هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌گرانی نرخی کارەبا لەسەر پڕۆژەکانی پیشەسازی كرا‌و ئامادەبووان چەندین سەرنج و تێبینی و بیروڕایان له‌وباره‌یه‌وه ئالوگۆڕکرد.
کێشەی ھاوردەکردنی کاڵاو زۆری ڕۆتین له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌وه، یەکێکی تر بوو لەو پرسانەی كه له تەوەری کۆبوونەوەكه‌ی ئەمڕۆی لیژنەكه‌دا گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا.
ماوەیەكە بەنزین بەشێوەیەكی بەرچاو بەرز بووەتەوە بەجۆرێك نرخی لیترێك بەنزینی نۆرماڵ لە 650 دینارەوە بووە بە 700 دینار، لیترێك بەنزینی موحەسەنیش لە 700 دینارەوە بووه به 750 دینار و بەنزینی سوپەریش نرخەكەی بۆ 850 دینار به‌رز بووه‌ته‌وه.