پۆڵەتیك پرێس
بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی ژماره 14ـی ئاسایی خولی به‌هاره‌ی ساڵی سێیه‌م له خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی پەرلەمان لە كاتژمێر (11)ی پێشنیوەڕۆ ئەنجام بدات.
لەراگەیەندراوێكیشدا دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كارنامەی كۆبونەوەكەی ئاشكرا كردووە كە بریتییە لە خستنه‌ڕووی بیرۆكه‌ی په‌رله‌مانتار عه‌بدولستار مه‌جید قادر په‌یوه‌ست به دۆزینه‌وه‌ی هه‌ڵی كار له‌ڕێگای به‌گه‌رخستنه‌وه‌ی كارگه‌كان.
تەوەرێكی دیەی كۆبونەوەكە تایبەتە بەخستنه‌ڕوو و گفتوگۆكردنی دیارده‌ی (تاوانه‌كانی كوشتن به‌گشتی و كوشتنی ئافره‌ت و خۆكوشتن) به‌ئاماده‌بوونی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هاوكات خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازه یاسای (هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای ژماره (3)ی ساڵی 2019 یاسای به‌خاوه‌نكردنی ئه‌و زه‌وییانه‌ی كه له‌سنووری شاره‌وانییه‌كان زێده‌ڕۆییان له‌سه‌ر كراوه له‌هه‌رێمی كوردستان-عێراق) دەكرێت.