ئەگەر هەیە لێبرینی موچە بكرێت بە هەمیشەیی

پۆڵەتیك پرێس

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، لێبڕینی مووچەی فەرمانبەران نایاساییەو ئەگەریش هەیە ئەو لێبڕینە بكرێت بەهەمیشەیی.

مژدە مەحمود ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بە پۆڵەتیك پرێسی رایگەیاند، لێبرینی موچە بۆ خۆی بڕیارێكی نایاساییە و لەسەر ئەو كارەش پێویستە حكومەت دادگای بكرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، كابینەی نۆی حكومەتی هەرێم هیچ چارەسەرێكی پێ نییە بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچەخۆران و هاوڵاتیان، بەڵكو تەنها چارەسەری ئەم دۆخە هەڵوەشاندنەوەی حكومەتە.

وتیشی، “ئەگەر هەیە لێبڕینی مووچەی فەرمانبەران بكرێت بەهەمیشەیی، هەرچەندە هێشتا دەنگۆیە، بەڵام ئەو كارانە لەحكومەتی هەرێم چاوەڕوان دەكرێت و چاوەڕێی بڕیاری وەهای لێدەكرێت”.

ئەوەش دوای ئەوە دێت حكومەتی هەرێم سەرەڕای ناردنی بڕە پارەیەك لەبەغداوە، بەڵام لە دوو مانگی رابردودا سەدا 21ی لەكۆی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بڕی ئەوەش نیگەرانی لێكەوتەوەو بەبڕیارێكی نایاسایی دانرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا