پۆ:ەتیک پرێس؛
بڕیارە رۆژی دووشەممەی ئەم هەفتەیە، پەرلەمانی كوردستان بە ئامادەبوونی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆبێتەوە، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانیش كارنامەی دانیشتنەكەی ئاشكراكرد.
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، بە نوسراوی فەرمی بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ئاماده‌بوون له‌دانیشتنی ژماره (8)ی ئاسایی خولی پایزه‌ی ساڵی دووه‌م له‌خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، له‌كاتژمێر 10ی پیشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی دووشه‌مه 5ی تشرینی یەكەم ، بە ئامادە بوونی هەریەك لە مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەت و ئاواتی شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری هەرێم.
بە گوێرەی كارنامەی دانیشتنەكە، بڕیارە لەكۆبوونەوەكەی پەرلەماندا چەند تەوەرێك تاوتوێ بكرێن لەوانە؛ بارودۆخی دارایی هه‌رێمی كوردستان و دابه‌شكردنی مووچه، دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ، لێكه‌وته‌كان و هه‌نگاوه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا، هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێكردنی پرۆسەی چاكسازی و بارودۆخی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم.