پەرلەمان بەدواداچوون دەكات بۆ پێدانی ڤاكسین بە هاووڵاتیان

پۆڵەتیك پرێس

لیژنەی تەندروستی پەرلەمانی كوردستان بەدواداچوون دەكات بۆ ئەو دەنگۆیانەی باس لە ناردنە دەرەوەی ڤاكسین دەكەن بۆ وڵاتێكی دراوسێ و لیژنەیەكیش پێكدەهێنێت بۆ بەدواداچوون و كۆكردنەوەی زانیاری لەسەر كێشەكانی بەردەم پێدانی ڤاكسین بە هاووڵاتیان.

شنۆ ئەشقی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: دووشەممە لیژنەی كاروباری تەندروستی و ژینگە و مافی بەكاربەر، كۆبونەوەیەكی ئەنجامدا لەسەر چەند تەوەرێكی پەیوەست بە كاری لیژنەكە.

ئەو پەرلەمانتارە وتی: سەرۆكی لیژنەی تەندروستی لە كۆبونەوەكەدا ئاماژەی بەوەكرد كە لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا لەگەڵ وەزیری تەندروستی و لایەنی پەیوەندیدار قسەی كردووە سەبارەت بەو دەنگۆیانەی باس لە ناردنە دەرەوەی ڤاكسین دەكەن بۆ وڵاتێكی دراوسێ و ئەوان ئەمجۆرە هەواڵانەیان ڕەتكردۆتەوە.

باسی لەوەشكرد، لە كۆبونەوەكەدا گفتوگۆكرا لەسەر میكانیزمی پێدانی ڤاكسین بە هاووڵاتییان و دابەشكردنی بەسەر پارێزگاكان و یەكە ئیدارییەكان، بۆ ئەم مەبەستەش بڕیاردرا لیژنەیەك پێكبهێنرێت بۆ بەدواداچوون و كۆكردنەوەی زانیاریی ورد لەسەر كێشەو گرفتەكانی بەردەم پێدانی ڤاكسین بەهاووڵاتییان.

لە چەند رۆژی رابردوو دەنگۆی ناردنی ڤاكسینی كۆرۆنا بە قاچاخ بۆ وڵاتی ئێران لە هەرێمی كوردستانەوە بڵاوبوویەوە و وەزارەتی تەندروستی رەتیكردەوە لە هەرێمەوە كاری لەو شێوەیە كرابێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا