ئێران شكست دەهێنێت لەدروستكردنی هاوپەیمانییەكی شیعی لەعێراق

پۆڵەتیك پرێس:
ئەو هەوڵەی ئێران شكستیهێنا، كە ماوەیەكە دەستیپێكردووە، بۆ دروستكردنی هاوپەیمانییەكی شیعی لەعێراق.

بەپێی رۆژنانەی “ئەخبار خەلیج” ئێران ماوەیەكە لەرێگەی ئیرەج مەسجدی باڵوێزی لەبەغدا، كار بۆ ئەوە دەكات، كە هاوپەیمانییەكی شیعی لەعێراق دروست بكات.

هەر بەپێی رۆژنامەكە، ئێران مەبەستییەتی لایەنە شیعییەكان بە بەرنایەیەكی یەكگرتوو، بچنە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق، كە لەهاوینی داهاتوو بەرێوەدەچێت.

رۆژنامەكە ئاشكراشیكردووە، بەهۆی ناكۆكی چەند سەركردەیەكی لایەنە شیعییەكان، بەتایبەتی موقتەدا سەدر سەرۆكی رەوتی سەدرو نوری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا هەوڵەكە شكستیهێناوەو لایەنە شیعییەكان نەگەیشتوون بەئەنجام.

هەروەها رۆژنامەكە ئاشكرایكردووە، كە مالیكی رازی نەبووە، سەرۆكی داهاتووی حكومەتی عێراق لەرەوتی سەدر بێت، بۆیە موقتەدا سەدریش ئامادەنەبووە بچێتە ناو ئەو هاوپەیمانییەوە.

هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق لە شەشی شەشی ساڵی داهاتوو بەرێوەدەچێت، كە لەئێستاوە لایەنەكان كەوتوونەتە گفتوگۆ بۆ دروستكردنی هاوپەیمانی نوێ‌ بۆ هەڵبژاردنەكانی داهاتوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا