پۆڵەتیك پرێس هۆكاری گۆڕانكاری لە لیستی موچە ئاشكرا دەكات

پۆڵەتیك پرێس

بەهۆی نەگواستنەوەی پارەی داهات بۆ سەر ئەژماری بانكە بازرگانییەكان وەزارەتی دارایی پاشگەز بوویەوە لەو لیستەی پێشووتر بە فەرمی رایگەیاندبوو.

هەر چەندە رۆژی یەكشەممە 23ی ئایاری 2021 وەزارەتی دارایی و ئابووری لە رێگەی راگەیاندراوێكەوە سەرجەم گەنجینەكانی ئاگادار كردبوویەوە كە لە رۆژی 25ی ئەم مانگە دەستدەكرێت بە دابەشكردنی موچەی مانگی پێنج، بەڵام بەهۆی نەگواستنەوەی پارەی پێویست بۆ سەر ئەژماری گەنجینەو بانكە بازگانییەكان، وەزارەتی دارایی نەیتوانی پابەندبێت بەو خشتەیەی كە دوێنێ بڵاوی كردبۆوە.

پۆڵەتیك پرێس زانیویەتی سبەی و دوو سبەی سێشەممە و چوارشەممە تەنها موچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشدەكرێت ئەویش بەهۆی ئەوەی لە ئێستادا كەمتر لە 200 ملیار دینار ئامادەیە بۆ موچە، ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی كێشە بۆ خشتەی دابەشكردنی موچە بە میكانزمی مانگی پێشوو دروست بووە.

ئەوەش لە كاتێكدایە دەبوایە وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بەر لەوەی لیستی مووچە رابگەیەندرێت داهاتی نەوت رادەستی وەزارەتی دارایی بكات، بەڵام تاوەكو ئێستا هیچ داهاتێكی نەوت نەخراوەتە سەر ئەژماری وەزارەتی دارایی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا