پۆڵه‌تیك پرێس:
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕیاریدا هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان بۆ مانگی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ دوابخات.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه بڕیاریدا هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق بۆ ڕۆژی 2021/10/10 دوابخرێت.
پێشتر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق له‌گه‌ڵ حزبه سیاسییه‌كان پرسی دواخستنی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی په‌رله‌مانی عێراقیان تاوتوێكرد، زۆرینه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان داوای دواخستنی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌یان ده‌كرد.
له‌پێشووتردا مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڕیاریدابوو ڕۆژی 2021/6/6 هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی په‌رله‌مانی عێراق به‌ڕێوه‌بچێت.