عەلی تەتەر بۆ پەکەکە: ئێوە هاوڵاتی ئێمە نین

پۆڵەتیک پرێس

عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک سەرلەنوێ داوای لەئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستان کرد ناوچەکانی قەزای عەمادیە لەباکوری پارێزگاکە بەجێبهێڵن و جەختی لەوەکردەوە بوونی ئەوان هۆکاری سەرەکی بووە لەنەگەیشتنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان بۆ ئەو ناوچانە.

لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا عەلی تەتەر لەبارەی بوونی ئەندامانی پەکەکە لەناوچەکانی قەزای عەمادیە ڕایگەیاند، هیواخوازم پەکەکە سیاسەتی خۆی لەناوچەکە بکشێنێتەوە و وتیشی: ئەوان هاوڵاتی ئەم ناوچانە نین و نامۆن و پێویستە کۆتایی بەمانەوەیان بهێنرێت.

بەقسەی عەلی تەتەر، پەکەکە دەسەڵاتی خۆی بەسەر بەرزاییەکانی عەمادیەدا سەپاندووە و هۆکاربووە بۆ نەگەیشتنی خزمەتگوزاری بەناوچەکە، جگە لەوەش شەڕ و پێکدادانی نێوان تورکیا و پەکەکە بووەتەهۆی ئەوەی ژمارەیەک دانیشتووی عەمادیە و دەوروبەری ببنە قوربانی.

ڕۆژی سێشەممە، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی بۆ دەستپێکردنی پڕۆژەی نەخۆشخانەی 100 قەرەوێڵەیی لەناحیەی دێرلوک بەسترا و تیایدا عەلی تەتەر خۆشحاڵی خۆی بۆ ڕێککەوتنی حکومەتی ناوەند و حکومەتی هەرێم دەربڕی لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجە و وتی: پشکی هەرێم لەبودجە هۆکارە بۆ زیادبوونی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی هەرێم.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا