بەغدا كێشەیەكی پارێزگای سلێمانی چارەسەر دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دكتۆر ئاسۆ فەرەیدون ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتیی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، وەزیری بازرگانیی عێراق كێشەیەكی گەورەی پارێزگای سلێمانی چارەسەركرد.

دكتۆر ئاسۆ فەرەیدون بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: دوای ئەوەی نوسراوێكی فەرمی ئاراستەی عەلا ئەحمەد جبوری، وەزیری بازرگانی حكومەتی عێراق كردووە تایبەت بە چارەسەركردنی كێشەی گەنمی پارێزگای سلێمانی، كێشەكە چارەسەركراوە.

وتیشی: وەزیری بازرگانی عێراق بە نوسراوی فەرمی داوایكردووە پشكی پارێزگای سلێمانی لە گەنم لەو دوو كەشتیەی لە ئوسترالیاوە دەگاتە عێراق بنێردرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا