پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لە ناحیەی قەرەهەنجیری سەربە پارێزگای کەرکووک نارنجۆکێک بە دوو ژندا تەقییەوە و بەهۆیەوە هەردووکیان بریندار بوون.
ئەمڕۆ شەممە عامر نوری، وتەبێژی پۆلیسی کەرکووک ڕایگەیاند، دوو ژن لەکاتی کارکردندا لە باخەکەیان، نارنجۆکێکیان پێدا تەقییەوە و هەردووکیان بریندار بوون.
باسی لەوەش کرد، “دوو ژنەکە بە ناوەکانی (ن، د، ع) و (ه، ع، ع) دوای رووداوی تەقینەوەکە رەوانەی نەخۆشخانە کراون بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست”.