رێككەوتنەكەی شەنگال دەبرێتە پەرلەمانی عێراق

پۆڵەتیك پرێس

ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق دەڵێت: پەرلەمان ئاگاداری رێككەوتنەكەی حكومەتی عێراق نیە لەگەڵ حكومەتی هەرێم لەبارەی شەنگال، بەو هۆیەوە لەكاتی بانگهێشتكردنی كازمی ئەو بابەتەی لەگەڵ تاوتوێدەكرێت.

موختار موسەوی ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە هاوپەیمانی فەتح رایگەیاند: ئەو رێككەوتنەی حكومەتی هەرێم و بەغدا رەتدەكەنەوە چونكە ئەمە سەرەتای پلانێكە و ناوچەكانی تری سنوری ناوچەجێناكۆكەكان دەگرێتەوە.

ئەو پەرلەمانتارە وتی: ئەو رێككەوتنە بەسەرپەرشتی ئەمریكا كراوە ئەمەش بەڵگەیە لەسەرئەوەی حكومەت كێشەی ناوچەیەكی بچوك چارەسەربكات، كەواتە چۆن چارەسەری كێشە گەورەكانی دیكە دەكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا